بەریتانیا هۆشداری دەداتە هاوڵاتییەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە عێراق ئاگاداردەکاتەوە لە گرژییەکانی ناوخۆی عێراق و ئەو گروپانەی کە بە “گروپەکانی دژی بوونی خۆرئاوا لە عێراق”ناوی بردوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیادا هاتووە، “عێراق تا ئێستا لەبەردەم گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆردایە، هەروەها گروپە چەکدارەکانی دژی بوونی خۆرئاوا لەو وڵاتە بەردەوامن لە مەترسی دروستکردن بۆ بەرژەوندییەکانی بەریتانیا لە عێراق، هێرشکردنە سەر هاوڵاتییەکانی، دیپلۆماتەکان، نوێنەرایەتییەکان و هێرش بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “دۆخی ئەمنی مەترسیی تێكچوونی لەسەرە، دۆخەكە بە ناڕوونی ماوەتەوە و لەوانەیە لە ماوەیەكی كورتدا تێكبچێت، پێویستە لە هەر ناڕەزایەتییەك، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری دوور بکەونەوە”.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، “پێدەچێت ناڕەزایی زیاتر بە ئاراستەی تێکچوون و توندوتیژی ڕووبدەن، هەروەها بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی هێشتا لەبەردەم هێرشی تۆپ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکدان، هەروەها ئەگەری زیادبوونی هەیە، کە هەڕەشەن بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی خۆرئاوا لەنێویاندا دژی هاوڵاتییانی بەریتانی، دەبێت بە وریاییەوە بمێننەوە، دەبێت ڕێکخستنی ئەمنی بەهێز و پلانی فریاگوزاری لە شوێنی خۆیدا هەبێت، و ئاگاداری دوایین پێشهاتەکان بن، لەوانەش لە ڕێگەی میدیاکان و ئەم ئامۆژگارییە گەشتیارییانەوە خۆتان بپارێزن”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: یادی مەولود گەلەکەمان بخاتە سەر شاڕێی یەکڕیزی

بابەتی دواتر

یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share