بڕیاری سەپاندنی سزای 15 ساڵ زیندانیكردن بۆ چوار ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا دەرچوو هاوكات بڕیاریشدراوە دەست بەسەر موڵك و ماڵەكانیاندا بگرێت و ناتوانن گەشت بۆ دەرەوەی وڵاتیش ئەنجامبدەن.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای كەركوك بڕیاریداوە بەسەپاندنی سزای 15 ساڵ زیندانیكردن بۆ 4 ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە ماوەی چەند ساڵێكە كەركوكیان جێهێشتووە و لە هەولێر نیشتەجێن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو چوار ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا ناتوانن گەشت بۆ دەوەی وڵات ئەنجامبدەن و بەپێی بڕیارەكەی دادگا دەستبەسەر تەواوی موڵك و ماڵەكانیاندا دەگیرێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دادگاكە بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای شەش ساڵ زیندانیكردن بەسەر ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی پێشووتری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیی گشتیی وڵات دەركرد.