پۆلیسی هەولێر: ڕێگریمان لە گەنجێك كرد كە خۆی بسووتێنێت

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ هێزەكانیان ڕێگرییان لە هاوڵاتییەكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كردووە كە لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەولێر ویستوویەتی خۆی بسووتێنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر تێیدا هاتووە، بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر دوای ئاگاداركردنەوەیان كە هاوڵاتییەكی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر ویستبووی خۆی بسووتێنێت و دەستبەجێ هێزەكانیان گەیشتوونەتە و شوێنەكە وێڕای ڕێگریكردن لە خۆسووتاندنی دەستبەسەر كراوە.

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا پێنج كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید تەکتیکی گواستنەوەکانی گۆڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share