دوایین زانیاری لەبارەی نوقمبوونی دوو بەلەمی كۆچبەران

دوو بەلەمی كۆچبەران لە ئاوەكانی یۆنان و ئیتاڵیا نوقمبوون و سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات.

بەكر عەلی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەلەمێكی كۆچبەران لە نزیك ئاوەكانی ئیتاڵیا بە 61 سەرنشینەوە ژێرئاوكەوت و دوای بەهاناوەچوونی پۆلیسی دەریاوانی ئیتاڵیا توانرا 12 كۆچبەریان رزگاربكرێن.

وتیشی، “كەشتییەكی گەورەی بارهەڵگر بەسەر رووداوەكەدا چووە و، پۆلیسی دەریاوانیی ئیتاڵیای ئاگاداركردووەتەوە”.

بەكر عەلی باسی لەوەشكرد، دواتر كۆچبەرێك لەنێو 12 كۆچبەرە رزگاركراوەكە گیانی لەدەستدا، 49 كۆچبەرەكەی دیكەش بێسەروشوێنن.

روونیشیكردەوە، بەشێكی بەرچاوی كۆچبەرانی ئەو بەلەمە كوردی رۆژهەڵات و باشووری كوردستانن، كۆمەڵەكەیان بەدواداچوون بۆ زانینی ناسنامەی رزگاربووان و قوربانییان دەكەن.

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەمڕۆ بەلەمێك لە ئاوی یۆنان بە 58 سەرنشینەوە ژێرئاوكەوت.

وتیشی، “لەو بەلەمەشدا 10 كۆچبەر بوونەتە قوربانی، بەڵام ناسنامەیان نەزانراوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، نازانن لەو بەلەمەدا چەند كۆچبەری كورد بوونیان هەیە، ئەندامانی كۆمەڵەكەیان سەرگەرمی زانینی چارەنووس و شوناسیانن.

#ئێستا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڵگەکانی بەکارهێنانی کیمیایی لەلایەن توركیاوە ڕەوانەی ناوەندە جیهانییەكان دەكرێت

ئەو بەڵگانەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن هێزەكانی توركیاوە دەسەلمێنن، لەلایەن ‏كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانەوە ڕەوانەی ناوەندە جیهانییەكان دەكرێن.‏ زەینەب…
زیاتر ببینە

رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لە گەرمیان دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان رایگەیاند، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکرد. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، ”هەنگاوە…
Total
0
Share