لە کالیفۆرنیا هێرش کرایە سەر کەنیسەیەک و دوو کەس کوژران

دادگای سان خۆسێی کالیفۆرنیا، ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەم ئاشکرایکرد بە جەقۆ هێرش کراوەتە سەر کەنیسەیەک و لەئەنجامدا دوو کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.

سام لیکاردۆ، سەرۆکی شارەوانی سان خۆسێ، لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، “دڵمان لەگەڵ ئەو کەسانەیە کە بەهۆی هێرشەکەی سەر ئەو کەنیسەیەی بریندار بوون و گیانیانلەدەستداوە”.

پۆلیسی سان خۆسێش ئاشکرایکرد، ئەو دوو کەسەی لە هێرشەکەدا کوژراون کەسانی بێ سەرپەرشت و بێ ماڵ بوون، سەرپەرشتیارانی کەنیسەکە گواستونیانەتەوە بۆ ناو کەنیسە بەمەبەستی خزمەتکردنیان.

سام لیکاردۆ لە تویتەکەیدا ڕایگەیاند کە کەسێکی تەمەن 22 ساڵیان بە تۆمەتی ئەو هێرشە دەستگیرکردووە، بەڵام دواتر تویتەکەی سڕییەوە و پۆلیسیش دەڵێت لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە و کەنیسەکە داخراوە.

بابەتی پێشتر

دواکەوتنی پڕۆژە یاسایی بودجەی 2021 و کاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەران

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. لە گەرمیان پڵنگێک پەلاماری شوانێکیدا و برینداریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share