ئەڵمانیا 100 ملیار یۆرۆ بۆ پەرەپێدانی سوپا تەرخاندەكات

پارتەكانی هاوپەیمانیی دەسەڵاتدار و دوو پارتە سەرەكییە بەرهەڵسكارەكەی ئەڵمانیا ڕێككەوتن لەسەر دامەزراندنی سندوقێك بە داهاتی 100 ملیار یۆرۆ بۆ پەرەپێدانی سوپا.

ئۆلاف شۆلتس ڕاوێژكاری ئەڵمانیا پێشوازی لە ڕێككەوتنەكە كرد دەربارەی دامەزراندنی سندوقەكە تایبەت بە سوپای وڵاتەكەی و ڕایگەیاند، سوپای ئەڵمانیا پەرەیپێدەدرێت، ئەوكات توانای ئەنجامدانی ئەركە بەرگرییەكانی بەشێوەیەكی باشتر دەبێت لەهەر كاتێكی پێشتر، “توانای پێشكەشكردنی هاوكاریی دەبێت بۆ هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی تا بتوانین بەرگری لە خۆمان بكەن دژ هێرشەكان لە دەرەوە لەهەر كاتێكدا بێت”.

بە وتەی شۆلتس ئەو هەنگاوە هاریكار دەبێت بۆ ئەوەی ئەڵمانیا و ئەوروپا زیاتر سەقامگیربن و وتی، “ئەمە وەڵامدانەوەی دروستە بۆ ئەو خاڵی گۆڕانكارییەی لەدوای هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا دەستیپێكردووە”.

هەروەك دامەزراندنی سندوقەكەی بە “هەنگاوێكی گەورە” بۆ وڵاتەكەی ناوبرد.

لەكاتێكی درەنگی ئێوارەی دوێنێ پارتە بەشدارەكانی هاوپەیمانیی حكومی لە ئەڵمانیا لەگەڵ هەردوو پارتی بەرهەڵسكاری سەرەكیی وڵاتەكە یەكێتیی دیموكراتی مەسیحی و یەكێتیی كۆمەڵایەتیی مەسیحی ڕێككەوتن لەسەر دامەزراندنی سندوقێك بۆ سوپا بە بەهای 100 ملیار یۆرۆ (107 ملیار دۆلار) بۆ نوێكردنەوەی سوپای ئەڵمانیا.

دامەزراندنی ئەم سندوقە ئامانجێكی هاوپەیمانیی ناتۆ بۆ بەرلین دەهێنێتەدی كە خۆی دەبینێتەوە لە خەرجكردنی 2%ی كۆی داهاتی وڵات بۆ بواری بەرگری لەلایەن هەر وڵاتێكی ئەندامەوە، ئەمەش لەمڕۆدا سەبارەت بە ئەڵمانیا بە نزیكەی 70 ملیار یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

بابەتی پێشتر

چەندین شوێنەواری نوێی میسرییە کۆنەکان دەدۆزرێنەوە

بابەتی دواتر

دەرماڵەی خوێندكاران دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share