چەندین شوێنەواری نوێی میسرییە کۆنەکان دەدۆزرێنەوە

لە ناوچەی سەقارە گەورەترین کۆمەڵە شوێنەواری میسرییە کۆنەکان دەدۆزرێتەوە.

شوێنەوارەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی دوایینی شارستانییەتی میسرییە دێرینەکان.

مستەفا وەزیری سەرۆکی دەستەی شوێنەوارناسیی میسر ڕوونیکردووەتەوە، کۆمەڵە شوێنەوارەکە 150 پەیکەری برۆنز لەخۆدەگرێت.

پەیکەرەکان بتی جیاجیابوون بۆ چەندین پەرستراوی میسرییە کۆنەکان، وەک ئەنوبیس، ئامون مین، ئۆزیس، ئیزیریس و نەفەرتووم، ئەمە لەپاڵ چەندین دەوری و کەلوپەلی کانزایی دیکەدا.

هەروەها، چەندین گۆڕ دۆزراونەتەوە و 250 تابووتی تەختەیان تێدابووە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 500 ساڵ پێش زایین، لە هەریەکیاندا مۆمیایەک هەڵگیراوە و مۆمیاکان بە باشی پارێزراون.

لە یەکێک لە گۆڕەکاندا دەستنووسێک هەبووە لە بارودۆخێکی باشدا، زاناکان وایبۆدەچن چەند بەشێکی “کتێبی مردووان”ـی میسری لەسەر تۆمارکرابێت.

 

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. هێرشدەکرێتە سەر تابلۆی مۆنالیزا و کرێمی بەردەکەوێت

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا 100 ملیار یۆرۆ بۆ پەرەپێدانی سوپا تەرخاندەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share