ئێستا ئەڵمانەكان كەمتر خۆیاندەشۆن

میدیاکانی ئەڵمانیا بە پشتبەستن بە ڕاپرسییەک ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، دوای داواکاری حکومەتی وڵاتەکەیان بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتی سکهەڵگوشین بەهۆی کاریگەرییەکانی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیاوە، ئێستا هاوڵاتییانی ئەڵمانیا کەمتر گەرماو دەکەن.

بەپێی ڕاپرسییەک کە پەیمانگای INSA تایبەت بە ڕاپرسی ئەنجامیداوە، نزیکەی دوو لەسەر سێی هاوڵاتییانی ئەڵمانیا کاتەکانی گەرماوکردنیان کەمکردووەتەوە، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاری حکومەتی وڵاتەکەیان لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی سکهەڵگوشین.

بەپێی پەیمانگاکە، زیاتر 62%ی ئەوانەی لە ڕاپرسییەکەدا بەشداربوون ئەوەیان وتووە کە کەمتر گەرماو دەکەن بەراورد بە چەند هەفتەی پێشووتر، بەڵام 35%ی هاوڵاتییانی ئەڵمانیا جەختیانکردووەتەوە کە هیچ گۆرانکارییەکیان لە بەرنامەکانی خۆشتنیان نەکردووە.

بەپێی ڕاپرسییەکە، ئەوانەی داهاتیان کەمترە زیاتر گرنگی بە گۆرانکارییەکان لە بەرنامەکانیان دەدەن بۆ بەدەمەوەچوونی ئەو داواکارییەی حکومەت بەراورد بەوانەی داهاتیان بەرزترە.

هەروەها 45%ی ئەوانەی بەشدارییان تێداکردووە، ئاماژەیان بەوەداوە ئامادەکاریی دەکەن بۆ وەرزی زستانی داهاتوو کە چاوەڕێدەکرێت بۆ ئەو وڵاتە سەختتربێت، بەهۆی کەمبوونەوە و مەترسییەکانی سەر هەناردەی گازی ڕوسیا بۆ ئەڵمانیا، یەکێک لە ئامادەکارییەکان کڕینی مۆلیدەی کارەباییە بۆ حاڵەتی کتوپڕ.

بەرپرسانی ئەڵمانیا و میدیاکانی ئەو وڵاتە، فشار دروستدەکەن بۆ کەمکردنەوەی خۆشتن و ماوەی مانەوە لە گەرماودا لەلایەن هاوڵاتییانی وڵاتەکەیانەوە، وەک ڕێگایەک بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە.

هەروەها وەزیری ئابوریی ئەڵمانیا و جێگرەکەی پێشتر، ئامۆژگاریی خەڵکیانکرد، کەمتر بچنە گەرماو و ساونا کەمبکەنەوە تاوەکو هاوکاریی حکومەت بکەن بۆ کەمکردنەوەی بەکاربردنی گازی ڕوسیا.

ڕۆبەرت هابیک جێگری وەزیری ئابوریی ئەڵمانیا بە ڕۆژنامەی دێر شپیگڵی ڕاگەیاند، “بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە قورسەی وزە پێویستە گەرماوکردن و مانەوە لە گەرماودا کەمبکەینەوە”.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی: توركیا ناچاربكرێت بوونی سەربازیی لە عێراق كۆتایی پێبهێنێت

بابەتی دواتر

دڵخۆشیی زۆر دەکرێت ببێتە هۆی مردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share