پارتی كرێكاران: جۆنسن قەیرانی كۆرۆنای لەدەستدەرچووە

جۆناسان ڕینۆڵدز، بەرپرسی سیاسەتەكانی خانەنشینی لە پارتی كرێكارانی بەریتانیا، ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “بۆریس جۆنسن، سەرۆكوەزیران چیتر توانای كۆنترۆڵكردنی قەیرانی پەتای كۆرۆنا-ی لەدەستدا نەماوە.”

لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ كەناڵی “سكای نیوز” ڕینۆڵدز ڕەخنەی لە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا گرت لەڕووی ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و وتی، “توندكردنی كۆتە تەندروستییەكان، سەرباری پێویستییان، بەسنییە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی بارودۆخەكە، پێویستە هاوكاریی دارایی زیاتر پێشكەش بكرێت.”
وتیشی، “جۆنسن توانای كۆنترۆڵكردنی قەیرانی پەتای كۆرۆنا-ی لەدەستداوە.”
وتەكانی بەرپرسی سیاسەتەكانی خانەنشینی لە پارتی كرێكارانی بەریتانیا، دوای ئەوە دێن كە حكومەتی ئەو وڵاتە دەستیكردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێ بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لەڕێگەی توندكردنی كۆت و بەندە تەندروستییەكان، بەبێ ئەوەی پرسەكە لەگەڵ پارت و لایەنەكانی تر و ڕای گشتیی بەرتیانیا دا تاوتوێ بكات، لە بەرانبەردا شەقام ڕەخنە لەو ڕێوشوێنانە دەگرێت.”
لە بەریتانیا تەنها ئەمڕۆ یەكشەممە، 65 كەس بە كۆرۆنا مردوون و 12 هەزار و 872 كەسی تر تووشی پەتاكە بوون.

بابەتی پێشتر

ڕاپۆرتێک: لەماوەی چوار ساڵدا پێنج منداڵی کورد لە ئێران لە سێدارە دراون

بابەتی دواتر

سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بە میوانداریی بەرهەم ساڵح کۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

30 كۆچبەر لە ئاوەكانی یۆنان ڕزگاركران

لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە 30 كۆچبەری سەر بەلەمێكی دارین ڕزگاركران، دوای ئەوەی كۆنتڕۆڵی ئاراستەكردنی تێكدەچێت. بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی یۆنان…
Total
0
Share