دوای 60 ساڵ پەیوەندی داوای هاوسەرگیریی لێكرد

ژن و پیاوێك كە ماوەی 60 ساڵە خۆشەویستی یەكدین، بڕیاری هاوسەرگیریكردنیان دا.

ئەلێكس تەمەنی 91 ساڵە و جەین هامڵتن لە 89ـیەمین ساڵی تەمەنیدایە، ساڵی 1956 یەكتریان ناسیوە، بەڵام ئەو كات ئەلێكس هاوژینی هەبووە و جەین دوای شەش هەفتە لەو یەكترناسینە هاوسەگیریی كردووە.

بەپێی بی بی سی، دوای شەش ساڵ لەو یەكترناسینەیان و لە ساڵی 1962دا و دوای جیابوونەوەیان، ژن و پیاوەكە چوونەتە پەیوەندیی خۆشەویستییەوە و بوون بە باوك و دایكی پێنج منداڵ و ئێستا نەوەیان هەیە، بەڵام بەپێی وتەی خۆیان، سەرقاڵبوونیان بە خەمەكانی ژیانەوە نەیهێشتووە هاوسەرگیریی بكەن.

جەین دەڵێت، چەند هەفتەیەك لەمەوبەر ئەلێكس داوای هاوسەرگیریی لێكردووە و وتوویەتی، “دەبێت هاوسەریگریی بكەین”، دواتر ئاهەنگێكیان سازدا و بە ئامادەبوونی منداڵ و نەوە و هاوڕێكانیان بە فەرمی بوون بە هاوسەری یەكتر.

بابەتی پێشتر

قەڵادزێ.. دەستبەسەر زیاتر لە یەک تۆن دەرمانی ماوەبەسەرچوودا گیرا

بابەتی دواتر

سلێمانی.. شۆفێرانی تاکسی دژی گرانبوونی بەنزین خۆپیشاندانیان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share