ڤیدیۆ.. دوای دوو رۆژ لە لەدایکبوونی مەیمونێکی شەمپازی بەچکەکەی دەگرێتە باوەش

لە یەکێک لە باخچە ئاژەڵانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مەیمونێکی شامپازی بە نەشتەرگەری بەچکەیەکی بوو، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە دوای دوو رۆژ توانی لە باوەشی بگرێت.

بەرپرسانی باخچەی ئاژەڵانی کێنساس بڵاویکردووەتەوە، “لە چەند رۆژی رابردوودا مەیمونێکی شامپازی باخچەکە، بە نەشتەرگەری بەچکەیەکی بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئۆکسجینی پێویست بۆ بەچکەکەی نەچووە ماوەی دوو رۆژ لە نەخۆشخانە هێڵراوەتەوە و لەو دوو رۆژەدا دایکەکە بەچکەکەی خۆی نەدیوە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “سەرەتا کاتێک بەچکەکە براوە بۆ دایکی دایکەکە کەمێک سەریسوڕماوە، دواتر بەسۆزەوە باوەشی کردووە  ودەستی بەسەریدا هێناوە”.

مەیمومی شەمپازی، یەکێکە لەو جۆرانەی مەیمون، کە بەشێکی تایبەتمەندییەکانی هاوشێوەی مرۆڤە، وەک دڵتەنگبوون و دڵخۆشبوونی.

 

بابەتی پێشتر

پەرلەمان یاسا بۆ "تاوانی دیجیتاڵی" دەردەكات

بابەتی دواتر

هێزێكی زۆر لە هەولێر بڵاوكراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share