کیسەڵێک کە قەبارەکەی هێندەی ئۆتۆمبێلێکە دۆزرایەوە

پێشتر زانایان پێیانوابوو کە کیسەڵە گەورەکان بە درێژیی سێ مەتر لە سەرییەوە تا کۆتایی کلکی تەنها لە ئاوەکانی ئەمریکای باکووردا هەن، بەڵام ئەو باوەڕە ئێستا رەتکراوەتەوە.

پێگەی CNNی ئەمریکی بڵاویکردەوە، زانایان گەورەترین کیسەڵیان لە ئەوروپا دۆزیوەتەوە کە تا ئێستا تۆمارکراوە، کیسەڵەکە لە باکووری ئیسپانیا دۆزراوەتەوە.

ئەمجۆرە کیسەڵە ناونراوە، Leviathanochelys aenigmatica بە رەچاوکردنی ئەوەی Leviathan بە مانای وەحشی دەریا دێت، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە جەستەیەکی زەبەلاحی هەیە.

بەر لەم دۆزینەوەیە سەرجەم ئەو کیسەڵانەی لە ئەوروپا بینرابوون درێژییان لە 1.5 مەتر تینەدەپەڕی کێشیشیان لەنێوان 300 بۆ 500 کیلۆگرامدایە.

بەڵام ئەو کیسەڵەی ئێستا دۆزراوەتەوە، درێژییەکەی 3.7 مەترە، کە قەبارەکەی هێندەی ئۆتۆمبێلێکە.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی خۆراک و دەرمان چەند ئامۆژگارییەک لەبارەی بەرهەمەکانی جوانکارییەوە بڵاودەکاتەوە

ئیدارەی خۆراک و دەرمان داوا دەکات کاریگەرییە لاوەکییەکانی بەرهەمە جوانکارییەکان کەمبکرێتەوە و بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەمەبەستی…
Total
0
Share