بافڵ جەلال تاڵەبانی لیژنەكانی دیداری یەكێتی بەسەركردەوە

لە دووەم ڕۆژی دیداری یەكێتی لە سلێمانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ لیژنەكانی دیداری یەكێتی كۆبووەوە و لەنزیكەوە بەدواداچوونی بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوون و بەردەوامی كارەكانی دیدارەكە كرد و ڕایگەیاند، “جێگەی دڵخۆشییە كە هەڤاڵانمان بە ئەوپەڕی دڵسۆزییەوە لە ڕاپەڕاندنی ئەركەكانیان بەردەوامن و بەتێبینی و پێشنیازەكانیان دیدارەكە دەوڵەمەندتر دەكەن.

سەرۆكی یەكێتی ڕاشیگەیاند، بە پەرۆشەوە بەرەو ئامانجەكانی دیداری یەكێتی هەنگاودەنێین كە خۆی لە نوێبوونەوە و چاكسازی لە ‌حزبە تێكۆشەرەكەماندا دەبینێتەوە، داڕشتنەوەی سیاسەتێكی سەردەمییانە و دانانی ستراتیژێكی پتەوە تا وەكو بتوانین لەو ڕێگەیەوە خزمەتی زیاتری خەڵكی خۆشەویستی كوردستان بكەین.

سەرۆك بافڵ ئاماژەی بەوەشكرد، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خەبات بۆ هەموو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات و هەمەجۆری لیژنەكانی دیدارەكەش هەر لەو پێناوەدایە و هیچ سێكتەرێكمان لە یاد نەكردووە و دەمانەوێت كاری باشتر بكەین و خزمەتی زیاتر پێشكەشبكەین”.

بابەتی پێشتر

هێزە ئەمنییەكان ئاگاداردەكرێنەوە<br>لەبارەی خانەنشینبوون و مووچەكانیانەوەیە

بابەتی دواتر

بنزیمە: پەیوەندیم لەگەڵ مباپێ تێکنەچووە و چاوەڕێی باڵۆن دۆرم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: نمەباران دەبارێت

دەستەی کەشناسیی عێراق وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ چەند رۆژی داهاتوو راگەیاند، هاوکات پێشبینی بارانبارین دەکات لەناوچەکانی هەرێمی…
Total
0
Share