بنزیمە: پەیوەندیم لەگەڵ مباپێ تێکنەچووە و چاوەڕێی باڵۆن دۆرم

ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی “تێلی فووت”ی فەرەنسی ئەنجام دەدات، وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ دەداتەوە.

دووپاتیشی دەکاتەوە، لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و چاوەڕوانی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆرە.

 

مباپێ

“بڕیارەکەی مباپێ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پەیوەندییەکانمان نابێت، ئێمە هاوڕێی نزیکین.”

 

بڕیاری خۆیەتی

“بەهەرحاڵ، هیوادار بووم مباپێ خەونەکەی بهێنێتە دی و لە ڕیاڵ مەدرید یاری بکات، بەڵام پاریسی هەڵبژارد، پێویستە ڕێزی بگرین، کوڕێکی گەنجە و بەرپرسیارێتییەکی زۆر لەسەرە، ئەوە بڕیاری خۆیەتی.”

 

تۆپی ئاڵتوونی

“پێشتریش وتوومە، تۆپی ئاڵتوونی خەونی منە، ئێستا کاتی ئەوەم هەیە بیری لێبکەمەوە، ئەم وەرزە ئاستم لە وەرزی ڕابردوو باشتر بووە و هیوادارم بە زووترین کات بەدەستی بهێنم.”

 

چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە بەلای منەوە لەوانەی پێشتر قورستر بوو

 

ئەوەم کرد کە دەبوو بکرێت

“وەرزێکی ناوازەم بەڕێ کرد و ناسناوەکانم بردەوە، گۆڵی گرنگ و یەکلاکەرەوەم تۆمار کرد، هەمووان بەیەکەوە کاتێکی خۆشمان بردە سەر، بەڵام وەک وتم بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکان دەبێت گۆڵی گرنگ تۆمار بکەیت و من ئەوەم کرد.”

 

مارسێلۆ ڕابەرە

“مارسێلۆ ڕابەرە، ڕابەری یەکەم و سەرەکییە و شایستەی ئەو پێگەیەیە، ئەو ئەفسانەی یانەکەمانە، دوایین یارییەکانی ئەنجام نەدا، بەڵام لێرە ئامادەبوو و یارمەتی گەنجەکانی دەدا.”

 

خۆی بە مارسێلۆ ناچوێنێت

“تەنانەت کە کاپتن و ڕابەریش بووم نەمدەتوانی خۆم بە مارسێلۆ بچووێنم، چونکە لە هەردوو بارەکەدا ئەو ئەفسانە و سەرتیپمانە.”

 

فیناڵی چامپیۆنز لیگ

“یاریی کۆتایی لە ئاستی باڵادا بوو، خاڵی سەرەکی ئەوە بوو تایمی یەکەممان (0-0) کۆتایی پێهێنا، دوای ئەوە لە تایمی دووەمدا بە شێوازێکی جوانتر یاریمان کرد.”

 

ڤینیسیۆز

“من و ڤینیسیۆز بەیەکەوە گۆڵی زۆرمان تۆمار کرد و چەندین ئەسیستمان کرد، ئەوە شتێکی باشە، بەڵام هەموو ئەوانە بەهۆی ماندووبوونی پێکهاتەکەوە بوو بەگشتی.”

 

ئەو گۆڵەی داوەر ڕەتیکردەوە یاسایی بوو، متمانەیەکی زۆری پێبەخشێن

 

کۆرتوا فریادڕەسە

“تیپەکەمان هەمیشە پێویستی بە گۆڵپارێزێکی فریادڕەسە، گۆڵپارێزێک لە مەترسییەکانی ڕکابەر بمانپارێزێت، لەبەر ئەوە سوپاسی ئەو ئاستە بەرزە دەکەین کە کۆرتوا پێشکەشی کرد.”

 

خۆگونجاندن

“یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەو پەڕی ئاست بەرزیدا بوو، پێویستە لەو یارییانەدا خۆت لەگەڵ ڕکابەر بگونجێنیت.”

 

داوەر هەڵەی کرد

“لەگەڵ داوەری یارییەکە قسەم کرد و پرسیارم کرد: ئایا بەهۆی یاسای ئۆف سایدەوە گۆڵەکەت ڕەت کردەوە؟ پێم وایە گۆڵەکە یاسایی بوو، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی، بەڵام متمانەیەکی زۆری پێبەخشین.”

 

قورسترین چامپیۆنز لیگ

“چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە بەلای منەوە لەوانەی پێشتر قورستر بوو، لەبەر ئەوەی بەرامبەر یانەی گەورەتر یاریمان کرد.”

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لیژنەكانی دیداری یەكێتی بەسەركردەوە

بابەتی دواتر

کریستیانۆ دوای گەڕانەوەی بۆ یونایتد، تووشی شۆک بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share