کەشناسی: نمەباران دەبارێت

دەستەی کەشناسیی عێراق وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ چەند رۆژی داهاتوو راگەیاند، هاوکات پێشبینی بارانبارین دەکات لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسیی عێراق، سبەی شەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات و پلەی گەرمی هاوشێوەی چەند رۆژی رابردوو دەبێت.

ئاماژە بەوەشکرا، رۆژی یەکشەممە ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچەکانی باشووریش نیمچە هەور دەبێت.

لەبارەی دۆخی کەشوهەوا بۆ رۆژی دووشەممە باس لەوەکراوە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەوڵی سەرخستنی لێکتێگەیشتن بدرێت بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ د. ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی و سەرۆکوەزیرانی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەمانگی ڕەمەزاندا دەوامی دامودەزگا و نەخۆشخانەکان کەمدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، دەوامی سەرجەم دامودەزگاکان و نەخۆشخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە ماوەی یەک کاتژمێر کەمکردەوە.…
Total
0
Share