تویتەر سزای دارایی درا

لەسەر سكاڵایەكی كۆمسیۆنی بازرگانی و وەزارەتی دادی ئەمریكا بڕیاردرا تویتەر بە 150 ملیۆن دۆلار سزای دارایی بدرێت.

كەناڵی بی بی سی بڵاویكردەوە، بەپێی ڕێككەوتنێكی پێشووی تویتەر لەگەڵ بەكارهێنەرانیدا كە زانیاریی کەسی هاوشێوەی ژمارەی مۆبایل و ئیمەیڵی تایبەتی نەداتە ئەو کەس و دەزگایانەی بەمەبەستی بازاڕگەری سوودی لێدەبینن.

باسی لەوەشكردووە، بەهۆی سكاڵای بەهۆی كۆمسیۆنی بازرگانی و وەزارەتی دادی ئەمریكا، دادگا بڕیاریدا تویتەر 150 ملیۆن دۆلار وەک سزای دارایی بداتە حکومەتی ئەمریکا.

كەناڵەكە ڕاشیگەیاندووە، لەساڵی 2020 یش تویتەر بەهۆی سەرپێچێکردن لە پرۆتۆکۆڵی پاراستنی زانیاری کەسی لە ئەوروپا نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار سزای دارایی درا.

بابەتی پێشتر

وەزیری كارەبا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیشی پێدرا

بابەتی دواتر

مامۆستایانی وانەبێژ هەڕەشەی بایكۆت و خۆپیشاندان دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share