مامۆستایانی وانەبێژ هەڕەشەی بایكۆت و خۆپیشاندان دەكەن

مامۆستایانی وانەبێژهۆشداری دەدەن لە ئەگەری دانەمەزراندنیان پرۆسەی خوێندنی ساڵی داهاتوو دەکەوێتەوە بەردەم مەترسی وەستان بە خۆپیشاندان و بایکۆتەوە.

لە یاداشتێكدا كە ئاراستەی حكومەت، پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی پەروەردەكراوە مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێن، ئەوەی دیار نییە پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردەیە بۆ دامەزراندنیان و چارەنوسییانە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

یاداشت / ھۆشداری وانەبێژان

بۆ ساڵی داھاتووی خوێندن ٢٠٢٢_٢٠٢٣ .

بـــۆ / حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێز سەرۆکی حکومەتی ھەرێم .

پەرلەمانی کوردستان ، لیژنەی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردە ، بەڕێز وەزیری پەروەردە

لای هەمووان ڕوونە مامۆستایانی وانەبێژ چەند ساڵە خزمەتی بواری پەروەردە دەکەن

جێ دەست و ماندووبوونیان دیارە ..

ئەوەی دیار نییە پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردەیە بۆ دامەزراندنیان و چارەنوسییانە .

بۆیە وەکو نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ هۆشیاری خۆمان بە جەنابی وەزیری پەروەردە تەواوی خەمخۆرانی بواری پەروەردە دەدەین و داوا دەکەین :

یەکەم/ لەکۆبوونەوەی وەزارەتی پەروەردە وەزیری پەروەردە لە پلانی خۆیندنی ساڵی داهاتوو چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژ بە دامەزراندن بە بێ جیاوازی کردن بۆ ساڵی ئایندە یەکلایی بکەنەوە جگە لەوە باسکردنی هەر چارەسەرێکی لاوەکیی لەڕێنمایی ژمارە ١٤ی وەزارەتی داراییدا کە ساڵی ئایندەی مامۆستایان بەوانەبێژیی دەهێڵێتەوە ڕەتی دەکەینەوە .

دووەم / داوا لەسەرجەم فراکسیۆنەکانی پەڕلەمانی کوردستان و بەتایبەت لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمانی کوردستان دەکەین کەلەپڕۆژە یاسای وەزارەتی پەروەردە دا کە ئێستا لە پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ دەکرێ بەیاسا دەرگای دامەزراندن بە ڕووی وەزارەتی پەروەردە دا بکەنەوە ، کە چەندین ساڵە بەدەست کەمی میلاکاتەوە دەناڵێنێت و بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژییش بە ئەولەوییەت تێیدا جێگیر بکرێ بێ ڕەچاوکردن و جیاکردنەوەی بەش و کۆلێژ ، بەڵکو تەنها خزمەتی ساڵانی وانەبێژیش بکرێتە مەرج بۆ دامەزراندن وە خزمەتی ساڵانی وانەبێژیش بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بە خزمەت ئەژمار بکرێ ..

لەکۆتایدا حوکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە دڵنیا دەکەیینەوە لەئەنجامی هەر پشتگوێخستنێکی مامۆستایانی وانەبێژدا لەو دوو خاڵەی سەرەوەدا پڕۆسەی خوێندنی ساڵی داهاتوو دەکەوێتەوە بەردەم مەترسی وەستان بە خۆپیشاندان و بایکۆت .

کـارۆخ عبداللە گوڵاوی

نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لەھەرێم . دەستەی نوێنەران .

۳۰ ی ٥ ی ۲۰۲۲ زاینی

بابەتی پێشتر

تویتەر سزای دارایی درا

بابەتی دواتر

ئەردۆغان: بۆ هێرشكردنە سەر سوریا ڕووخسەت لە ئەمریكا وەرناگرین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share