جه‌مال غه‌ندوور (شاره‌زای بواری یاسایی بی ئین سپۆرتس): له ڕاستیدا ئه‌و حاڵه‌ته په‌یوه‌ندی به یاسای ئۆفسایده‌وه نه‌بوو، به‌ڵکو تۆپه‌که کۆناتێ ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه و بنزیمه گۆڵ تۆمار ده‌کات، لێره‌دا ئۆفساید هه‌ژمار ناکرێت، چونکه تۆپ به‌رگریکار گه‌ڕاندوویه‌تییه‌وه.
ئارسن ڤینگه‌ر (شرۆڤه‌کاری ناودار و ڕاهێنه‌ری پێشووی ئارسیناڵ): گۆڵه‌که‌ی بنزیمه یاسایی بوو، داوه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرد، چونکه تۆپه‌که به‌رگریکارانی لیڤه‌رپوڵ گه‌ڕاندییانه‌وه.
ڕوود گولیێت (ئه‌فسانه‌ی هۆڵه‌ندا و شرۆڤه‌کاری بی ئین سپۆرتس): پێویست به‌وه ناکات باس له حاڵه‌تی “ئۆف ساید” بکرێت، چونکه له بنه‌ڕه‌ته‌وه تۆپه‌که به‌رگریکاری لیڤه‌رپوڵ ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه، گۆڵه‌که‌ی بنزیمه یاسایی بوو، داوه‌ر هه‌ڵه‌ی کرد.