چەند چەكدارێك سێ قاسەی پارەیان لە بەسڕە دزی

چەند چەكدارێك هەڵیانكوتایەسەر نووسینگەیەكی دابەشكردنی مووچە و پێشانگەیەكی ئۆتۆمبێل و سێ قاسەی پارەیان دزی.

پۆلیس وردەكاریی ڕووداوەكانی ئاشكراكردووە و دەڵێت، سێ چەكدار چوونەتەسەر نووسینگەیەكی دابەشكردنی مووچە لە بەسڕە و پارەكانیان دزیوە.

بەپێی وتەی پۆلیسی بەسڕە، دواتر ئەو چەكدارانە هەڵیانكوتاوەتەسەر پێشانگەیەكی ئۆتۆمبێل و دوای برینداركردنی كارمەندێك، سێ قاسەی پارەیان دزیوە و هەڵاتوون و تا ئێستا دەستگیرنەكراون و شوێنیان نادیارە.

ڕووداوەكانی پەلاماردان، ڕفاندن و دزیكردن لە بەسڕە زۆربوون، دوێنێ چەند چەكدارێك تانكەرێكی نەوتیان دزی و دواتر پۆلیس باندێكی دەستگیركرد كە لە 18 كەس پێكهاتووە و بە چەك و ترساندن پارەیان لە خەڵك سەندووە و چەندین كەسیان ڕفاندووە.

بابەتی پێشتر

دەبێتە تەواوکەری کۆنگرە<BR> ئامانجی دیداری یەكێتی چییە؟

بابەتی دواتر

خشته‌ی تاقیكردنه‌وەی قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی بڵاوكرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات،…
Total
0
Share