خشته‌ی تاقیكردنه‌وەی قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی بڵاوكرانەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی، پیشه‌یی، خوێندنی ئیسلامی، هه‌روه‌ها خولی دووه‌می نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی بڵاوكرده‌وه‌.

بەپێی خشتەكە، تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی زانستی و وێژه‌یی له‌ 27ی حوزەیران ده‌ستپێده‌كات و تا 25 مانگی تەمموز به‌رده‌وامده‌بێت.

بەڵام تاقیكردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی له‌ 27ی حوزەیران ده‌ستپێده‌كات و تا 28ی تەمموز به‌رده‌وامده‌بێت.

هه‌رچی پۆله‌ ناكۆتاكانیشه‌ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌م له‌ ڕۆژی‌ 11 مانگی تەمموز ئه‌نجامده‌درێت و دوا تاقیكردنه‌وه‌شیان له‌ ڕێكه‌وتی 20ی هه‌مان مانگ ده‌بێت.

وەزارەتەكە ئاشكراشیكردووە، هه‌ر ڕۆژێكی تاقیكردنه‌وه‌ به‌ر پشوو بكه‌وێت، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ دواناخرێت و له‌و ڕۆژه‌شدا تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان:

 

 

بابەتی پێشتر

چەند چەكدارێك سێ قاسەی پارەیان لە بەسڕە دزی

بابەتی دواتر

چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی فیناڵی چامپیۆنزلیگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share