بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەندرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

 رۆژی شەممە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە وەرزی نوێدا دەستپێدەکات و بەرنامەی کارەکانیشی بڵاوکرایەوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، “رۆژی شەممە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە وەرزی سێیەمی یاسادانانی خۆیدا بەڕێوەدەچێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “کۆبوونەوە لە حەوت بڕگە پێکدێت، کە بە سوێندخواردنی یاسایی ژمارەیەک ئەندام دەستپێدەکات و دواتر دەنگ بە ئەندامانی نوێی لیژنە هەمیشەییەکان دەدرێت، خوێدنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای پەیوەندیی و زانیارییەکان دەکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵ دەکرێت، دواتر پێشکەشکردنی راپۆرتی چەند لیژنەیەک بەڕێوەدەچێت”.

بابەتی پێشتر

کێ نرخی گرێبەستی مێسی لەگەڵ بەرشلۆنە ئاشکراکرد؟

بابەتی دواتر

دیپاى داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچەی خانەنشینان زیاددەكرێت

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مووچەی سەرجەم خانەنشینانی پلە نزم زیادەكرێت و بەپێی پێشنیازەكە بڕی 100 هەزار دینار…
Total
0
Share