سەباح هەورامی: بڵاوبوونەوەی سارس دەنگۆیەکی نازانستی بوو

دەربارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی سارس لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی شارەكە دەڵێت، “تەنیا ڕاوبۆچوونێكی نازانستی کارمەندێكی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بووە”.

دكتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی دووەم وتی، نەخۆشییە گوازراوەکان کە پەیوەندییان بە ژیانی هەموو کەسێكەوە هەیە، دەبێت دوای دڵنیابوونەوە لە هەبوونی ڤایرۆسەکە، وەزارەتی تەندروستی کوردستان و عێراق و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و ڕێكخراوەکانی دیکەی تایبەتمەند بێنە سەر هێڵ، دواتر لەلایەن وەزارەتی تەندروستی یان سەرۆکایەتی هەرێم بڵاودەکرێتەوە.

ئەوەشی وت، ئێستا توانای پشکنینەکان زۆر پێشکەوتووە و ئەگەر ڤایرۆسێكی لەمشێوەیە هەبێت، ئەوا ئەگەر کیت هەبێت، ئامێر هەیە و دەتوانن بەکاریبهێنن بۆ پشكنین. دوپاتیشیكردەوە، “ئەوەی هەبووە دەنگۆیەک بووە و تەنیا ڕاوبۆچوونێكی نازانستی کارمەندێكی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بووە”.

ئەو وتانەی بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی لە عێراق و لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بوو.

لای خۆیەوە نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سلێمانی لە ڕەوشێکی باشدا نەبوو لەڕووی هەڵکشانی توشبووانی کۆرۆناوە، بەڵام لە ئێستادا لەهێوربوونەوەدایە.

ئەوەشی وت، “ئێستا بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەوڵی زیاتر دابینكردنی خزمەتگوزاری دەدەین. خزمەتگوزاری تەندروستیی لە پارێزگای سلێمانی لە ئاستێکی باشدایە”.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕاگەیەنراوێكی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە هاوڵاتییانی خستە بارودۆخێكی شڵەژاوەوە، دوای ئەوەی بڵاویكردەوە، “جگە لە کۆرۆنا نەخۆشی سارس-یش لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە”.

پاش ماوەیەكی كورت لە بڵاوكردنەوەی، دەزگاكە ڕاگەیەنراوەكەی سڕییەوە و هەریەك لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان و بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی هەواڵەكەیان ڕەتكردەوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی ئەو كەسانەی دەستگیركرد كە هێرشیانكردە سەر خاوەنی چێشتخانەكە

بابەتی دواتر

مین و بەفر و هەورە تریشقە.. مەترسییەكانی زستانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن: ئەمڕۆ دوا وادەیە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ گۆڕینی كاندیدان و نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران. جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای…
Total
0
Share