پۆلیسی سلێمانی ئەو كەسانەی دەستگیركرد كە هێرشیانكردە سەر خاوەنی چێشتخانەكە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی ڕاگەیاند كە ئەمڕۆ هێرشیان كردە سەر خاوەنی چێشتخانەیەك لە شارەكە.

عەمید ئاسۆ تەها، بەڕێوبەری گشتیی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەوانەی هێرشیان کردە سەر خاوەنی ئەو چێشتخانەیە لە سلێمانی دەستگیر كراون”.

بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشكراكرد، “هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لەسەر هێڵن و داوایان كردووە ئەو كەسانە بدرێنە دادگا و سزا بدرێن”.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی دووەم، ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردە سەر خاوەنی چێشتخانەیەك لە گەڕەكی عەقاری لە شاری سلێمانی، دواتر خاوەنی چێشتخانەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد بەهانایەوە بچن.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. تەرمی ژنێك بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە و براكانی دەستگیركراون

بابەتی دواتر

سەباح هەورامی: بڵاوبوونەوەی سارس دەنگۆیەکی نازانستی بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ پشووی رەسمییە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی رەسمییە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share