ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە ڕەتیدەكاتەوە بۆردومانی سنووری ناحیەی بامەڕنێیان كردبێت و بەو هۆیەوە دوو منداڵ شەهیدبوون و دەڵێت،” هێزەكانی گەریلا گورزی كوشندەیان لە سوپای توركیاداوە و هەوڵدەدات لە ڕێگەی دەستی هێزی نێو پارتییەوە ئاژاوەگێڕی دروستبكات و زەمینەسازی بۆ شەڕی ناوخۆی كورد برەخسێنێت “.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕەتیدەكاتەوە دوێنێ هێزەكانیان دەوروبەری ناحیەی بامەڕنێی سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردومان كردبێت”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەندێك بەرپرسی پارتی و میدیاكانیان بە تاوانباركردن هەوڵدەدەن، ڕووداوەكان بخەنە ئەستۆی گەریلا، ئەم هەوڵدانە ئەنجامی ترسە لە ناڕەزایی ڕەوای گەلی كورد.
هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە، “هێزەكانی گەریلا گورزی كوشندە لە سوپای توركیا دەدەن، توركیا هەوڵدەدات بە دەستی هەندێك هێزی نێو پارتی ئاژاوەگێڕی دروستبكات و بەمشێوەیە زەمینەسازی بۆ شەڕی ناوخۆی كورد برەخسێنێت ”.
لە ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، لەمكاتەدا سوپای توركیا تەنگەتاو بووە و دووچاری شكستبوون و شەڕی نێوان كورد جگە بەرژەوەندیی توركیا، لە بەرژەوەندی كەسدا نییە، ئاشكرایە كە كارەساتێكی بەمشێوەیە لە كوردستان دەبێتە هۆكاری، گێژاو، نائارامی و شكستێكی گەورە، ئێمە داوا لە پارتی دەكەین دەست لەم هەڵوێستە هەڵەیە هەڵبگرێت و زیان بە گەلی كوردستان و بە تایبەتی باشووری كوردستان نەگەیەنێت”.