بڕوایان پێمەکە.. 6 زانیاریی هەڵە لەبارەی ئاوڵەی مەیموونەوە

بەپێی پێگەی “وێڵ ئاند گود”، 6 زانیاریی هەڵە هەن لەبارەی ئاوڵەی مەیموونەوە و بەناو خەڵکدا بڵاوبوونەتەوە، بریتین لەمانەی خوارەوە.

ئاوڵەی مەیموون ڤایرۆسێکی نوێیە

ئەم زانیارییە هەڵەیە، چونکە دەیان ساڵ لەمەوبەر و لە 1970ـدا لە کۆماری کۆنگۆ ئەم ڤایرۆسە دۆزراوەتەوە و توێژینەوەی لەسەر کراوە.

ئاوڵەی مەیموون لەڕێی پەیوەندیی سێکسییەوە دەگوێزرێتەوە

ئەم نەخۆشییە تەنیا بە پەیوەندیی سێکسی ناگوێزرێتەوە، بەڵکو بە هەموو جۆرە نزیکبوونەوەیەکی جەستەیی وەک دەستگرتن و دەستلێدان و ماچکردن و باوەشیش دەکرێت بگوزرێتەوە.

ئەم نەخۆشییە تەنیا تووشی هاوڕەگەزخوازان دەبێت

ئەم زانیارییە بەشێکی ڕاستە، چونکە هەندێک لەو تووشبووانەی تۆمارکراون، هاوڕەگەزخواز بوون، بەڵام هەموویان نا.

ئاوڵەی مەیموون شێوەی داهاتووی کۆرۆنایە

ڕاستە کە ئەم نەخۆشییە مایەی نیگەرانییە، بەڵام بە تەواوی جیاوازە لە کۆرۆنا، کە لە کۆتاییەکانی 2019ـدا دەرکەوت. شارەزایان دەڵێن ئاوڵەی مەیموون نەخۆشییەکی هەناسەیی نییە و بەراورد بە کۆرۆنا، کەمتر دەگوێزرێتەوە.

ئاوڵەی مەیموون تەنیا لە دەوڵەتە ئەفریقییەکاندا بڵاودەبێتەوە

ئەمە ڕاست نییە، چونکە چەندین تووشبوو لە ئەوروپا و ئاسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان تۆمارکراون، بۆیە ڕەنگ و ڕەگەز و ڕەچەڵەک کاریگەریی لەسەری نییە.

خەمی ئاوڵەی مەیموون-ت نەبێت

خەڵکانێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گوتوویانە پێویست ناکات جیهان نیگەرانی نەخۆشییەکە بێت، چونکە وەک کۆرۆنا نییە.

بەپێی پێگەی “وێڵ ئاند گود”، خراپ نییە گەر نیگەرانی ئەم نەخۆشییە بین، چونکە ئاگادار بوون لە هەوڵەە نوێیەکانی نەخۆشییەکە باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی خۆتان و خێزانەکەت.

بابەتی پێشتر

کەمئاوی دیسان بەرۆکی هەولێر دەگرێت

بابەتی دواتر

هەپەگە بە توندی وەڵامی پارتی دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share