ژنێك لە ئاوی زێی بچووك لە دوكان خنكا

ژنێك كە منداڵەكەی كەوتووەتە ئاوەكەوە و ویستوویەتی ڕزگاریبكات، لە ئاوی زێی بچووكدا لە قەزای دوكان خنكا.

ڕووداوەكە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕوویدا و ژنەكە تەمەنی 40 ساڵە، ناوی فاتمە جاسمە و بەڕەگەز عەرەبە.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی خێرا، هەواڵەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پشتڕاستكردەوە و ڕاگەیاند، یەكێك لە منداڵەكانی ژنەكە كەوتووەتە نێو ئاوی زێی بچووكەوە و دایكەكە ویستوویەتی منداڵەكەی ڕزگاربكات، بەڵام لە ئەنجامدا خۆی خنكاوە و منداڵەكەی ڕزگاركراوە.

وتیشی، ئەو خێزانە بۆ گەشتكردن ڕوویان لە دوكان كردووە و كەمێكی دیكە تەرمی ژنەكە دەگاتە پزیشكیی دادیی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەنگاوێكی باش و كوالێتییەكی خراپ
داوا لە سامانە سروشتییەكان دەكرێت ڕێنماییەكی خۆی جێبەجێبكات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێدانی نەوت بە پاڵاوگەكان بۆ دابینكردنی بەنزین لە ناوخۆدا بە هەنگاوێكی باش ناودەبات، بەڵام سەبارەت…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: هەر خوێندکارێک لە پۆلدا ئامادە نابێت دەتوانێت سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت

وەزارەتی پەروەردەوەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 29ی ئازاری 2026، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە،…
Total
0
Share