قەرەیلان شكستی هێرش و پەلامارەكانی توركیای ڕاگەیاند

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە ڕایدەگەیەنێت، سەرباری بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای زۆر بەرز، بەڵام تائێستا دوژمن نەیتوانیوە سەركەوتووبێت، دەشڵێت، “سوپای توركیا لە هێرشەكانیدا سەركەوتوو نەبووە كورد دەنێرێت كە بە كرمانجی و سۆرانی قسەدەكەن”.

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی گەل – نەپەگە ڕایگەیاند، توركیا دەیەوێت شێوازی هێرش و پەلامارەكانی پەرەپێدات، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە سەركەوتووبێت و سەرباری پشتیوانیی تەكنەلۆژیای زۆر بەرز و بەهێز هەر شكستیهێناوە.

ئاشكرایكرد، “ئێستا خۆیان ناتوانن هێرشەكان ئەنجامبدەن و كورد دەنێرن كە بەداخەوە بە كرمانجی و سۆرانی قسەدەكەن”.

بابەتی پێشتر

بۆ ساڵی چوارەم لەسەریەک ڕیاڵ مەدرید گرانبەهاترینی ئەوروپایە

بابەتی دواتر

دژەتیرۆری پارتی پەكەكە تۆمەتبار دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاگەیەندراوێك لە پۆلیسی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە حەوت فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی  کە تێیدا…
Total
0
Share