بۆ ساڵی چوارەم لەسەریەک ڕیاڵ مەدرید گرانبەهاترینی ئەوروپایە

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک، وەک گرانبەهاترین یانەی وەرزشی لە کیشوەری ئەوروپا دەستنیشانکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی (The European Elite) بۆ ساڵی 2022، کە لەلایەن پلاتفۆرمی (Football Benchmark) وە ئامادەکراوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهای لەنێو بازاڕە جیهانییەکاندا گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیار یورۆ (3. 184 ملیار یورۆ)، لە ڕیزبەندیی گرانبەهاترین یانەکانیشدا پلەی یەکەمی گرتووە و مانچستەر یونایتد بەدوایدا دێت، کە نرخەکەی دوو ملیار و 883 ملیۆن یورۆیە.

پلەی سێیەمیش بۆ یانەی بەرشلۆنەیە بە بەهای دوو ملیار و 814 ملیۆن یورۆ.

(Football Benchmark) ئاماژەی بەوە کردووە، کە ڕیاڵ مەدرید لە سەردەمی کۆرۆنادا جیاواز لە یانەکانی دیکە داهاتی ساڵانەی بەبێ زیان بووە، هەروەها لە ساڵانی داهاتوودا و دوای کۆتاییهاتنی پرۆژەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی نوێ، داهاتیان زیاد دەکات و لەڕووی داراییەوە بەتەواوی بەسەر یانەکانی دیکەدا باڵادەست دەبن.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بۆردومانی توركیاوە دوو منداڵ شەهیدبوون

بابەتی دواتر

قەرەیلان شكستی هێرش و پەلامارەكانی توركیای ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share