وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌ هه‌زار و 100 میگاوات زیادیكردووه

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە 3200 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام خواستی بەكارهێنان بۆ 4200 مێگاوات بەرزبووەتەوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی دووەم لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی توانیویەتی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا ڕۆژانە بۆ 3200-3300 مێگاوات بەرزبكاتەوە، بەڵام بەهۆی نزمی پلەكانی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 4200 مێگاوات، كە لەماوەی یەك هەفتەدا بەكارهێنانی كارەبا 1100 مێگاوات زیادیكردووە، ڕۆژانە 15 بۆ 16 كاتژمێر كارەبا دەدرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا و تەواوبوونی پرۆژەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا كە دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی بەفیڕۆدان و باشتر كۆنترۆڵكردنی.

وەزارەتی كارەبا ڕوونیشیكردوەتەوە، لیژنەكانی نەهێشتنی سەرپێچیەكان لەم وەرزەدا بەشێوەیەكی فراوانتر و زیاتر دەست بە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان دەكەن، داواش لە هاوبەشان دەكات لەم وەرزەدا زیاد لە پێویستی خۆیان كارەبا بەكارنەهێنن.

بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتیی یەكێتی: لیوا مەحمود بێسەری نمونەی فەرماندە و پێشمەرگە و لێپرسراو بوو

بابەتی دواتر

بەردەستبوونی ڤاكسینی كۆرۆنا.. نزیكتر لەوەی چاوەڕوان دەكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share