وەزیری سامانە سروشتییەکان دەستی لەکارکێشایەوە

 

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، بەپێی نوسینگەی سەرۆک وەزیران هۆکارەکەی ناجێگیری باری تەندروستیی ناوبراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەویستی خۆی داوای دەستلەکاکێشنەوەی کردووە، سەرۆکی حکومەتیش دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەندکردووە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری سامانە سروشتییەکان کردووە و دەڵێت، بەهۆی ئەوەی پێشتر بۆ چارەسەری نەخۆشی و ناجێگیری باری تەندروستی چەند جارێک وەزیری ناوبراو مۆڵەتی وەرگرتووە، ئێستاش بۆ هەمان مەبەست سەردانی دەرەوەی وڵات دەکات و پرۆسەی چارەسەر وەرگرتنەکەی کاتێکی زۆری دەوێت.

نوسینگەی سەرۆکی حکومەت ئەوەی ئاشکراکردووە، کە مەسرور بارزانی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای ڕاسپاردووە، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڕێوە ببات.

هەروەها بەبڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەمال ئەتروشی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە، بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی لە کوشتنی عەقیدەکەی سوپای پاسداران بە واشنتۆن ڕاگەیاندووە

بابەتی دواتر

پەرلەمانی عێراق: ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی ڕادەستکردنی نەوت و گاز نەبێت ڕێکارەکان دژی جێبەجێدەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە ئاوی دوکاندا خنکا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:00 منداڵێک کەوتووەتە ناو ئاوی دوکانەوە و خنکاوە، بەبێ ئەوەی کەسوکارەکەی پێی بزانن، دواتر کەسوکارەکەی…
Total
0
Share