ئەمریكا و سوریا بە نهێنیی دانوستان دەكەن

بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی گشتیی لوبنان كە ماوەیەكە لەنێوان سوریا و ئەمریكادا بووەتە نێوەندگیر، دانوستانی نهێنیی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاشكرادەكات و دەڵێت، “ئەسەد دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكادا ئاساییبكاتەوە”.

لیوا عەباس ئیبراهیم بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی گشتیی لوبنان ڕایگەیاند، ئێستا دانوستان لەنێوان دیمەشق و واشنتن-دا هەیە و ئاشكرایدەكات، خوودی خۆی لەنێوان هەردوو وڵاتەكەدا بووەتە نێوەندگیر و ئەمریكا فڕۆكەی تایبەتیی ناردووە بەدوایدا.

بەپێی وتەی ئەو كاربەدەستەی حكومەتی لوبنان، لەگەڵ چەندین گەورە بەرپرسی كۆشكی سپی و دەزگای هەواڵگریی ئەمریكادا كۆبووەتەوە و باس لە داواكارییەكانی حكومەتی سوریا و ئیدارەی ئەمریكا لە یەكتر دەكات.

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی گشتیی لوبنان دەڵێت، مەرجی سەرەتایی ئەمریكا بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتەكەی ئەسەد، ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو ئەمریكییانە بووە كە لە سوریا بێسەروشوێنبوون، لەوانە ئۆستن تایس ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ و سەربازی پێشووی هێزی دەریایی ئەمریكا كە لە ساڵی 2012ـەوە لە سوریا بێسەروشوێنبووە.

لەبارەی داواكاریی حكومەتی سوریاوە، دانوستانكارەكە ئاشكرایكرد، بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكادا ئاساییبكاتەوە و ئەوەش ئەمریكییەكانی تووشی سەرسوڕمان كردووە و بە “خواستێكی سەیر” لێیدەڕوانن.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژكارێكی سەربازی: داعش دۆخی ناوچە جێناكۆكەكان دەقۆزێتەوە

بابەتی دواتر

پێنج منداڵ لەلایەن باوكیانەوە ئازار و ئەشكەنجەدراون و ڕزگاركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە داهاتوودا نوقم دەبین.. نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی لە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان دەدات

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ڕۆژی سێشەممە هۆشداریدا لەوەی “بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان داهاتوو دەخنکێنێت”، ئاماژەی بەوەشکرد…
Total
0
Share