فینلەندا سبەینێ بە فەرمی دەبێتە ئەندامی هاوپەیمانیی ناتۆ

نوسینەگەی سەرۆک وەزیرانی فینلەندا ئاشکرایکرد، سبەینێ وڵاتەکەی بە فەرمی دەچێتە ناو هاوپەیمانیی ناتۆ.

لەوبارەیەوە یەنیس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە فینلەندا دەبێتە 31ـەمین ئەندامی هاوپەیمانێتییەکەمان.

وتیشی، “سبەینێ پێشوازی لە فینلەندا دەکەین وەک سی و یەکەمین ئەنداممان، هەروەها ئاڵای ئەو وڵاتە لە سبەینێوە هەڵدەکرێت لە بارەگای سەرەکیی ناتۆ لە برۆکسل.

نوسینگەی سەرۆکی فینلەندا جەختیکردەوە، سەرۆکی وڵاتەکە بەرەو برۆکسل بەڕێکەوتووە بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی بوون بە ئەندامی ناتۆ کە سبەینێ بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕێكی گواستنەوەی كۆچبەرانی كورد دەستگیركرا
پاسپۆرتی دیپلۆماسی و فڕۆكەی تایبەتیان بەكارهێناوە

دەسەڵاتدارانی ئەوروپا تۆڕێكی قاچاخچیی ئەوروپییان ئاشكراكردووە كە كۆچبەرانی نایاسایی كوردیان بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا گواستووەتەوە بە بەكارهێنانی پاسپۆرتی…
زیاتر ببینە

ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا دەیانەوێت هەنگاریا لە سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە دووربخەنەوە

رۆژنامەی پۆلێتیکۆ بڵاویکردەوە، هەندێک لە بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا پێشنیارێکیان خستووەتەڕوو سەبارەت بە دوورخستنەوەی هەنگاریا لە پۆستی سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە.…
Total
0
Share