ماچی دوو ئەكتەری ئێرانی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

ماچەكەی نەوید محەمەد زادە و فریشتە حوسەینی لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی کان، كاردانەوەی فراوانی لێكەوتووەتەوە.

لە كاتی دەركەوتنیان لە ڕێوڕەسمی فەرشی سووری فێستیڤاڵی کان-دا، هەردوو ئەكتەری دیاری ئێران نەوید محەمەد زادە و فریشتە حوسەینیی هاوژینی، ماچی یەكتریان كرد و بڵاوبوونەوەی وێنەی دیمەنەكە، میدیا و ڕای گشتیی ئێرانی تەنیوە.

لەبارەی ئەو ڕووداوەوە پرسیاری میدیای ئێرانی و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەو وڵاتە ئەوەیە، ئایا کۆماری ئیسلامیی ئێران چ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بەو دوو ئەكتەرە دەبێت؟.

نەوید محەمەد زادە كوردە و یەكێكە لە باشترین ئەكتەرەكانی ئێران و شانازی بە كوردبوونییەوە دەكات، فریشتە حوسەینی ئەكتەرێكی ئێرانی – ئەفغانییە و ماوەی ساڵێكە لەگەڵ نەوید هاوسەرگیرییان كردووە. نەوید خەڵاتی سیمورغی بلورینی لە پای ڕۆڵبینین لە فیلمی “هەمیشە و یەك ڕۆژ”دا بەدەستهێناوە كە گەورەترین خەڵاتی هونەریی ئێرانە و فیلمەكەش یەكێكە لە پڕبینەرترینی سینەماكانی ئێران و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

جگە لە “هەمیشە و یەك ڕۆژ”، نەوید ڕۆڵی سەرەكیی لە چەندین فیلمی سینەماییدا گێڕاوە، لەوانە “سوورپێست”، “لانتوری”، “مەتری شەش و نیو”، “مێشکە بچووکە ژەنگگرتووەکان” و “بەبێ مێژوو بەبێ واژوو” كە ئەمەی دوایینیان نەویدی كرد بە براوەی خەڵاتی باشترین ئەكتەری پیاوی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی، هەروەها فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ڤێنیز، كە یەكێكە لە فێستیڤاڵە سینەماییە گرنگەكانی جیهان و دێرینترینی ئیتاڵیایە.

بابەتی پێشتر

خوێندكاران تێزابیان بە ئۆتۆمبێلی چوار مامۆستایاندا كردووە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕۆما یه‌که‌م ناسناوی کۆنفرانس لیگی له‌ مێژوویدا به‌ده‌ستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share