خەڵكی ژاپۆن گڕە بردوونی

پلەكانی گەرما لە ژاپۆن بەرزبوونەتەوە و دەیان كەس گڕە بردوونی و براونەتە نەخۆشخانە.

دەستەی كەشناسیی ژاپۆن ڕایگەیاند، پلەكانی گەرما بەرزبوونەتەوە و لە شاری ئیسیساكی لە خۆرهەڵاتی وڵاتەكە گەیشتوونەتە سەرووی 40 پلە، ئەوەش ژمارەیەكی بەرزە بەراورد بە كەشی مانگی حوزەیران لە ژاپۆندا.

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە، حكومەتی ژاپۆن ڕێنمایی هاوڵاتییەكانی دەكات خۆیان نەدەنە بەر خۆر و زۆرترین ئاو بخۆنەوە.

بەپێی میدیای ژاپۆن، دەیان كەس لە خەڵكی وڵاتەكە گڕە بردوونی، نەخۆشخانەكانی تۆكیۆ ئەمڕۆ شەممە پێشوازییان لە 62 كەس كردووە و دووانیان بەهۆی گڕەوە دۆخی تەندروستییان لە مەترسیدایە.

كەناڵی “NHK”ی ژاپۆنی بڵاویكردەوە، دوێنێ هەینی 16 خوێندكار لە شاری كای لە خۆرهەڵاتی ژاپۆن گڕە بردوونی و تەندروستییان تێكچووە و براونەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پێشتر

مامۆسێك كە 30 هەزار ساڵ لەمەوبەر بەستوویەتی لە كەنەدا دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

هەڵوێستی سەرۆك كۆماری عێراق لەبارەی هێرشە مووشەكییەكانی سەر كێڵگەی كۆرمۆر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share