چوار تەقینەوە كە یەكێكیان لە مزگەوتێكدا كراوە، دەیان كەسیان لە ئەفغانستان كوشت و برینداركرد.
دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە سێ تەقینەوە ژمارەیەك پاسیان لە شاری مەزار شەریف تێكشكاندووە و بەو هۆیەوە بە لایەنی كەمەوە نۆ كەس كوژراون و 15 كەس برینداربوون.
وتەبێژێك بە ناوی “سەركردەی كابوڵی پایتەخت”ی ئەفغانستان ڕایگەیاند،
ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو مزگەوتێكی كابوڵ-دا تەقینەوەیەك ئەنجامدراوە و چەندین كەس بوونەتە قوربانی.
لەبارەی ئاماری قوربانییەكانی ناو مزگەوتەكەوە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كابوڵ لە تویتەر ئاشكرایكرد، پێنج تەرم و زیاتر لە 10 برینداری تەقینەوەكەیان پێگەیشتووە.