بایرن دۆمینۆ.. لیڤا بە دوو گەورەی پریمەرلیگ

ئیدارەی یانەی بایرن میونشن بە لەسەرخۆیی کار لەسەر فرۆشتنی لیڤاندۆڤسکی و کڕینی دوو ئەستێرەی خولی نایابی ئینگلیزی دەکات.

ڕۆژنامەکانی تێلیگراف و بێلد سپۆرت ئاشکرایان کردووە، لە ئێستادا بەڕێوەبەرانی یانەی بایرن میونشن سەرقاڵی چارەسەرکردنی کەیسی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکین کە لەلایەن یانەی بەرشلۆنەوە داواکراوە، ئەگەر بە دەرەنجامێکی گونجاو نەگەن، بە دوو هێرشبەری بەناوبانگ هەوڵ بۆ جێگرتنەوەی دەدەن.

بەپێی هەر دوو سەرچاوەکە، نوێنەرانی بایرن لەگەڵ سادیۆ مانێی ئەستێرەی لیڤەرپوڵ و مارکۆس ڕاشفۆردی ئەستێرەی مانچستەر یونایتد دەستیان بە دانوستاندن کردووە، گەشبینن بەوەی هەر دوو یاریزانەکە، یاخود بە لایەنی کەمەوە یەکێکیان لە جێگەی “لیڤا” مسۆگەر دەکەن.

سادیۆ مانێ لە هاوینی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ “ڕێدز” کۆتایی دێت و نرخەکەی بە 80 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە، بە هەمانشێوە مارکۆس ڕاشفۆرد لە هاوینی 2023 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و نرخەکەی بە 70 ملیۆن خەمڵێنراوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی چوار تەقینەوەوە دەیان كەس لە ئەفغانستان كوژران و برینداربوون

بابەتی دواتر

پێنج كەس بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبا دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سالزبۆرگی ڕاماڵی و لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆی ئه‌نجام گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی بایرن میونشن و لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share