ئێران بەڵێنی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەدات

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئیسرائیل دەیەوێت تۆڵەی هەوڵە سەرکەوتووەکانی ئێران لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی لە خەڵكی ئێران بکاتەوە، بەڵام ئەوان ڕێگە بەوە نادەن.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ 12ی نیسان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “دانیشتنەکان لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام ئەمە بە ئیسرائیل قبوڵ ناکرێت و هەوڵی تۆڵە سەندنەوەی ئەو شکستە لە ئێرانییەکان دەدات”.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، “هێرشکردنە سەر بنکەی ئەتۆمی نەتەنز، ئێران لە دانوستانەکاندا لاواز ناکات، بەڵکو ئێستا بنکەی نەتەنز دەتوانێت زیاتر لە چاران چالاک بێت و کارەکانی خۆی بەپێی بەرنامە بباتە پێشەوە”.

محەمەد جەواد زەریف، بەڵێنی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیلییەکان دەدات و دەڵێت، “ئیسرائیل دەیەوێت خەڵکی لەوە تێبگەیەنێت کە دەستی کراوەیە، بەڵام ئێمە پێشکەوتن لەسەرخۆ لە دانوستانەکان و بنکە ئەتۆمییەکان پێشکەشی خەڵکی خۆمان دەکەین”.

پێشتر رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری دوو بەرپرسی ئێرانی ئاشکرایکردبوو، هێرشە ئەلیکترۆنییەکە کە کراوەتە سەر بنکەی ئەتۆمی نەتەنز بووەتە هۆی چەند تەقینەوەیەک و سیستمی ئەلیکترۆنی بنکە ئەتۆمییەکەی تێکداوە، دواتر ئەم هەوڵە لەلایەن ئێرانەوە خرایە ئەستۆی ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: مۆڵەتی سەرجەم پزیشکان و پەرستاران هەڵوەشێندرایەوە

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدەگەیەنێت، مۆڵەتی سەرجەم پزیشک و پەرستاران لە سەرتاسەری ئێران هەڵوەشێندرایەوە و پێویستە لە ئامادەباشیی…
زیاتر ببینە

مارکۆ ڕوبیۆ: ئەمریکا هەوڵدەدات لە ڕێگەی دانوستانەوە کۆتایی بە شـ.ـەڕ بهێنێت

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند،  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە قورسی کاری کردووە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئارامی…
زیاتر ببینە

كوڕه‌كه‌ى قه‌زافی له‌ كاندیدبوون بۆ سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا دوورخرایه‌وه‌‏

سەیفولئیسلام قەزافی كوڕی سه‌رۆكى پێشووى لیبیا، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ‏له‌ كاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا دوورخرایه‌وه‌. ‏ به‌پیی…
Total
0
Share