به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان ڕایگەیاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا و دەڵێت، “نه‌مام و سه‌وزاییه‌كانی سنووره‌كه له‌به‌رده‌م وشكبوونه‌وه‌دا بوون”.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی، مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیانی دابینكرد و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان ڕاگەیەندراوێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردەوە.
بەشی ژینگە و خزمەتگوزاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان دەڵێت، ژینگەپارێزانی گه‌رمیان ماوه‌ی دوو مانگ بوو به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ی پێویست له بانكدا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، “بۆیە ئه‌م هه‌نگاوه به‌رزده‌نرخێنین چونكه له‌م وه‌رزی گه‌رما و وشكه‌ساڵییه‌دا، سه‌ره‌ڕای دروستبوونی كاره‌ساتی ژینگه‌یی به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی بێشوماری خۆڵ و خاشاك له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا، هاوكات نه‌مام و سه‌وزاییه‌كانی سنووره‌كه‌ش له‌به‌رده‌م وشكبوونه‌وه‌دا بوون”.