لەبەشە ناوخۆیی زانکۆیەک شەڕ روویدا و سێ خوێندکار بریندارکران

لە بەشەناوخۆیی زانکۆی کیتاب لە پردێ شەڕ روویدا و سێ خوێندکاری زانکۆکە بە چەکی تاپڕ بریندارکران.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر پێیراگەیاندین، لەناو بەشە ناوخۆیی زانکۆی کیتاب لەشارۆچکەی پردێ، بەهۆی دروستبوونی شەڕ سێ خوێندکاری زانکۆکە بریندارکران.

ئاماژەی بەوەش کرد، خوێندکارەکان بە ناوەکانی (محەمەد یونس-تەمەن 22 ساڵان) و (جەعفەر عەلی، تەمەن 23 ساڵان) و (تەها مونتەزەر، تەمەن 21 ساڵان) بەچەکی جۆری تاپڕ بریندارکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. ئەحمەد کەرکوکی: ئەو مامۆستایەی خوێندکارێکی لەسەر کێشانی ئاڵای کوردستان فەسڵکردبوو بانگهێشتی پەروەردە دەکرێت

د. ئەحمەد کەرکوکی رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندکارەی کە لەسەر کێشانی ئاڵای کوردستان فەسڵکرابوو بابەتێکە کە بە ئاسانی تێناپەڕێت. د.ئەحمەد…
Total
0
Share