پاریس دەیفرۆشێت و گەورەکان پشتیان تێکردووە

یانەی پاریس سان جێرمان ڕێگری لە گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی ناکات، بەو مەرجەی گرێبەستێکی گونجاویان بەدەست بگات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی پاڵپشت بە زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی پاریس سان جێرمان دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپێ ئامادەن دەستبەرداری نێیماری بەڕازیلی ببن، بەو مەرجەی یانە کڕیارەکان گرێبەستێکی گەورە بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

بەپێی سەرچاوەکان، “نێی” تەمەنی 30 ساڵە و کێشی خۆی لە پاریس لەدەستداوە، بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانەوە تەنها 28 یاری کردووە و 13 گۆڵی تۆمار کردووە، لە کاتێکدا مباپێ 46 یاری کردووە و 39 گۆڵی تۆمار کردووە، تەنانەت پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ مباپێ بەرەو دواوە چووە.

یانەکانی مان سیتی، یونایتد، بایرن میونشن، ڕیاڵ مەدرید، ئەو یانانەن کە لە توانایاندایە ئەستێرەکەی سیلیساو بکڕن، لەگەڵ ئەوەشدا پشتیان تێکردووە و پێیان وایە لە پێگەی باشترینی جیهاندا نەماوە، تەنها یانەش کە خواستی لەسەریەتی یانەی نیوکاسڵە، بەڵام یاریزانەکە نایەوێت بۆ ئەو یانەیە یاری بکات.

بابەتی پێشتر

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵه‌بانی: بنبڕكردنی به‌ڵای توندوتیژیی دژی ژنان پێویستی به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share