خۆپیشاندان لە بەغداد دەستیپێكردەوە و داوای سزادانی گەندەڵكاران دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە دەیان كەس خۆپیشاندانیان لە بەغداد ئەنجامدا، داوادەكەن حكومەت پێكبهێنرێت و چەك لە دەست گروپ و میلیشیاكان دەربهێنرێت و گەندەڵكاران سزابدرێن.
بەپێی زانیارییەكان خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە خۆیان بگەیەنن بە گۆڕەپانی تەحریر شوێنی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكانی عێراق و داواكارن بكوژانی خۆپیشاندەرانی ئەو گۆڕەپانەی بەغداد و شارەكانی تری عێراق دادگایی بكرێن. هێزە ئەمنییەكانیش لە شوێنەكە بڵاوبوونەتەوە و ڕێگرییدەكەن لە فراوانبوونی خۆپیشاندانەكە.