جێهێشتنی کارەکانی کۆمپانیایەکی بەریتانی لە فڕۆکەخانەی بەغداد نزیکبوو لە ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکان

کۆمپانیایەکی زەمینیی بەریتانی لە فڕۆکەخانەی بەغداد بەشێوەیەکی کتوپڕ کارەکانی ڕاگرت، ئەوەش بەپێی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق نزیکبووە لەوەی سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە ڕابگرێت.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق ڕایگەیاند، “کۆمپانیای زەمینیی Menziesی بەریتانی بەشێوەی “لەناکاو” کارەکانی لە فڕۆکەخانەی بەغداد جێهێشتووە، کۆمپانیاکە کارەکانی خزمەتگوزاریی زەمینیی فڕۆکەخانەکەی جێبەجێکردووە، جەختیکردووەتەوە کۆمپانیای نیشتمانیی خزمەتگوزارەییەکانی جێبەجێکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان لەوبارەیەوە دەگرنەبەر کە جێهێشتنی لەناکاو وبێ ئاگادارکردنەوەی کێشەی دروستکردووە و نزیکبووە لەوەی سەرجەم گەشتەکان ڕابگیرێن.

دڵنیاییشیداوە، سەرجەم گەشتەکان لەکاتی خۆیاندا و بەبێ دواکەوتن بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و تەمویلە و رێكارەكانی ناردنی ئەو پارەیە…
Total
0
Share