غەریب ئەحمەد: یەكێتی شەڕی ئیرادەی كردووە و سەردەكەوێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیار لەسەر هەر كاندیدێك بدات سەردەكەوێت و جەختیشدەكاتەوە، “یەكێتی شەڕی ئیرادەی كردووە و سبەینێش سەردەكەوێت”.

غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سەرۆك كۆمار پشكی كورد و یەكێتیيە و سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیار لەسەر هەر كاندیدێك بدات سەركەوتوو دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “بۆ كۆبوونەوەی سبەینێ پێنجشەممە، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە دراون ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادە دەبن و هەڵبژاردن بۆ سەرۆك كۆمار ئەنجامدەدرێت”.

غەریب ئەحمەد پێیوایە، “یەكێتی شەڕی ئیرادەی كردووە و سبەینێش لە پەرلەمانی عێراقەوە سەردەكەوێت و كاندیدەكەمان كە د. بەرهەم ساڵحە سەركەوتنی مسۆگەرە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەسەر دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر نەكرێت وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین…
Total
0
Share