دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆبنەوە و چەند پرسێك تاوتوێ بكەن.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممە سەرۆك فراكسیۆنەكان و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كۆدەبنەوە.

وتیشی، كۆبوونەوەكە لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت بە پەرلەمان و دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانە.

ماوەی چەند مانگێكە پەرلەمانی كوردستان هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجامنەداوە، هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و پرسی كۆمسیۆن لەمپەری بەردەم كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بوون.

بابەتی پێشتر

لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی گەرمیان ژنێک بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بەبۆنەی یادی بوون بە شاژنی ئەلیزابێسەوە بەریتانیا گەورەترین دراو دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share