لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی گەرمیان ژنێک بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیلەدەستدا

 

شەوی ڕابردوو ژنێکی دووگیان لە نەخۆشخانەی لایف-ی تایبەت گیانیلەدەستدا، کەسوکارەکەی گومانیان لە مردنەکەی هەیە و نەخۆشخانەکەش دەنگۆکان ڕەتدەکاتەوە.

ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە بەپێی ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەی لایف حاڵەتی کتوپڕ بووە و لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارە داخڵکراوە، لە کاتژمێر 7:30 چووەتە هۆڵی نەشتەرگەری.

کارگێڕیی نەخۆشخانەی لایف ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە منداڵەکەی ئەو نەخۆشە دوای نیو کاتژمێر بە تەندروستی لەدایکبووە، بەڵام دوای تێکچوونی دۆخی دایکەکە لەکاتژمێرڤ 8:45 خولەک گیانیلەدەستداوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان گواستییەوە، شەوی ڕابردوو کەسوکارەکەی بەهۆی هەبوونی گومان لە گیانلەدەستدانی نەخۆشەکەیان و کەمتەرخەمی لە بەمەوەچوونی لەلایەن تیمی نەخۆشخانەکەوە ناڕەزاییان دەربڕیوە و دەڵێن، نەخۆشەکەیان لە کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆوە گیانیلەدەستداوە و لەکاتژمێر 9:00ی شەو کەسوکارەکەی ئاگادارکراونەتەوە.

هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە پزیشکی نەشتەرکار لەدوای گیانلەدەستدانی نەخۆشەکە هەڵاتووە و نەخۆشخانەی لایفی تایبەتیش ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە دەڵێت، “ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە تا ئەو کاتەی کۆچکردوو ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە بەدیاریەوەبووە”.

نەخۆشخانەی لایف ڕایگەیاندووە، چاوەڕێی دەرئەنجامی لیژنەی پزیشکی دادوەری دەکەن و بەتەواوی پابەند دەبن بە ئەنجامەکانەوە، ” لە ئەگەری هەبوونی هەر کەم و کورتییەک لە نەخۆشخانەکەمان کە هۆکاری گیان سپاردنی ئەو خاتوونە بەڕێزە بووبێت، ئامادەی هەر ڕێکارێکی یاسایین کە بەرامبەرمان بگیرێتەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: چەندینجار تونێلی پیرمام بە شێوەیەکی ناشارستانی پیسکراوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، چەندینجار تونێلی پیرمام لەلایەن هاوڵاتیانەوە “بە شێوەیەکی ناشارستانی” پیسکراوە. لە ڕاگەیەنراویکدا وەزارەتەکە…
Total
0
Share