یەكێتی سوورە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت و جەختدەكاتەوە یەكێتی سوورە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان.

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان ئەنجامبدرێت.

ئاشكرایكرد، یاسای هەڵبژاردن دەبێت هەمواربكرێتەوە و ئەو یاسایە 30 ساڵ تەمەنییەتی و یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو، نەوەی نوێ، كۆمەڵی دادگەری و سەربەخۆكان داوای هەمواركردنەوەی یاساكە دەكەن.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی وتی، “یەكێتی سوورە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و دەبێت سیستمی هەڵبژاردن بكرێتە فرەبازنەیی و كورسیی كۆتەكان یەكلابكرێنەوە و تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە ئەو كات هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

سەرۆكایەتیی هەرێم 1ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكردووە.

بابەتی پێشتر

ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە خۆڵبارین چین؟

بابەتی دواتر

فێردیناند لەبارەی سیتی گواردیۆلاوە هۆشداری بە هالاند دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەختە (دوو)بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر…
Total
0
Share