مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دەڵێن، “بۆ دەهێڵن تاراوگە، لامان ببێت بە ئارامگە؟!”.

لە هەرێمی كوردستان 35 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن و بەشێكیان چەندین ساڵە خزمەتدەكەن، بەڵام دانەمەزرێندراون. ئەمڕۆ دووشەممە نوێنەرەكانیان لە بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی راسپاردە لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانكرد دابمەزرێندرێن. ئەوان گلەیی ئەوەیان دەكرد كە هەندێكیان سەرباری ئەوەی 13 ساڵە وانەبێژی دەكەن، كەچی هیچ مافێكیان نییە و كەسانێك لە سایەی حزبایەتی و خزم خزمێنەدا دادەمەزرێندرێن و جێگەی ئەوان دەگرنەوە.

لە دروشمەكانیاندا نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ نووسویانە، “ئەركمان لەسەرە، بەڵام مافمان پێنادرێت. ئێمەش رۆڵەی ئەم خاكەین، مافی خۆمانە داوای ماف بكەین. بۆ دەهێڵن تاراوگە، لامان ببێت بە ئارامگە؟!”.

یەكێك لەو مامۆستایانەی بەشداریی خۆپیشاندانەكەیان كرد، قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد و وتی، “داوای زۆرمان نەكردووە، تەنها داوای دامەزراندن دەكەین كە مافی خۆمانە، ئەوان (حكومەتی راسپاردە) ئیشیان بە مامۆستا نییە، چونكە نایانەوێت رۆڵەی ئەم نەتەوەیە پەروەردەبكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: زیانێکی زۆرمان بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق گەیاند و دەیان قوربانییان هەیە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، لەم هێرشەی دوایی هێزەکانی دیمەشقدا، زیانێکی زۆریان بەو هێزانە گەیاندووە و دەیان…
Total
0
Share