فێردیناند لەبارەی سیتی گواردیۆلاوە هۆشداری بە هالاند دەدات

ئەستێرەی دێرین و شرۆڤەکاری ناوداری بەریتانیا، ڕیۆ فێردیناند ئامۆژگاریی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی دەکات بە هەر شێوەیەک بێت خۆی لەگەڵ شێوازی کارکردنی گواردیۆلادا بگونجێنێت.

گواردیۆلاوە لەو جۆرە ڕاهێنەرانەیە کە زۆر بە پەرۆشەوە کارەکەی دەکات، لەڕووی تەکتیکییەوە هاوتای نییە و وردەکارییەکان بەلایەوە زۆر گرنگە، مەودایەک بۆ یاریزانان ناهێڵێتەوە ئەسپی خۆیان بە بیرکردنەوەی خۆیان تاو بدەن.

فێردیناند لە شیکارییەکانیدا دەڵێت، “ئەگەر هالاند دەیەوێت لەژێر دەستی گواردیۆلا سەرکەوتوو بێت، دەبێت دەستبەرداری خۆپەرستییەکەی ببێت، پێویستە خۆڕاگر بێت لە دۆزینەوەی شێوازێکی گونجاو، هەر وەک چۆن جاک گریلیش ئەو کارەی کرد.”

هەروەها دەڵێت، “پێم وایە یاریزانەکە لەم قۆناغەدا زیاتر سەرکەوتوو دەبێت، چونکە چواردەورەکەی یاریزانی ناودار و گەنجانی بە وزەن، هەمان خەسڵەتی خۆپەرستییان تێدایە و دەیانەوێت لەگەڵ تەکتیکەکاندا خۆیان بگونجێنن و ببنە ئەستێرەی یەکەم، گواردیۆلا بۆ هەر مەترێک چوارگۆشەی یاریگا ئەرکێک بە یاریزانان دەسپێرێت، ئەوەش مەودایەک بۆ داهێنانی تاکە کەسی یاریزانان ناهێڵێتەوە، پێویستە یاریزانە نوێیەکان لەگەڵ ئەو دۆخە خۆیان ڕابهێنن.”

هالاند لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 بە تێچووی 75 ملیۆن یورۆ، لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە مانچستەر سیتی-یەوە دەکات.

بابەتی پێشتر

یەكێتی سوورە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن

بابەتی دواتر

داوادەكرێت پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك جێگیر بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share