ڕسوماتی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە شارەكانی عێراق نزیكەی 25 هەزار دیناری كەمترە لە گۆڕینی شارەكانی هەرێم، لەكاتێكدا تابلۆكە لە سەرتاسەری عێراق یەكخراوە.
لیوا تارق ڕوبەیعی، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند، سەرجەم تابلۆكانی ئۆتۆمبێل لە سەرتاسەری وڵات یەكدەخرێت، لەنێویشیاندا ئەو تابلۆ ئەڵمانییانەی 10 ساڵیان بەسەردا تێپەڕبووە.
دەربارەی تێچووی گۆڕینیشی بەڕێوەبەرەكەی هاتوچۆ لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی وتی، “ڕسوماتی گۆڕینی تابلۆ 50 هەزار دینارە”.
لە بەرامبەردا ڕسوماتی گۆڕینی هەمان تابلۆ لە هەرێم زیاترە و لە هەندێك حاڵەتدا دەبێتە زیاتر لە دوو هێندەی ئەو بڕەی لە عێراق دیاریكراوە.
پلەدارێكی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕسوماتی گۆڕینی تابلۆ لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكانی هەرێم 75 هەزار دینارە.
پلەدارەكە، كە بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی لێدوانی نییە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت، وتیشی، “دیاریكردنی ئەو بڕە پارەیە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆیە و لە ڕێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2022ی وەزارەتەكەدا دیاریكراوە”.
ئەوەشی ڕوونكردەوە، گۆڕینی تابلۆ لەكاتی بەسەرچوونی ساڵانە یاخود فرۆشتنیدا ئەنجامدەدرێت، لەكاتێكیشدا ئەو دوو حاڵەتە بوونی نەبێت و لەسەر خواستی خاوەن ئۆتۆمبێل بێت ڕسوماتی گۆڕینەكە دەبێتە زیاتر لە دوو هێندە و 120 هەزار دینار وەردەگیرێت.
ماددەی 11ی ڕێنمایی ژمارە 2ی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە نرخی تابلۆ: