دوا وادەی لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار دیاریكرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار درێژناكرێنەوە و چەند ڕۆژێكی دیكە كۆتایی دێت.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ئاراستەی سەرجەم دامودەزگەكانی گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ و سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی لە پارێزگا و شارۆچكە و یەكە سەربەخۆكان لە هەرێمی كوردستان كراوە، دوا وادە بۆ لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزەكانی ئاو، گەشتوگوزار، شارەوانی و شوێنەوار كە لەلای هاوڵاتییانە تا 2022/6/6 دیاریكراوە و لەو ڕێكەوتە بەدواوە درێژناكرێتەوە.

وەزارەتەكە ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەكاتەوە كە قەرزی حكومەتیان لایە، لە سێكتەرەكانی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار و شوێنەوار، پێویستە لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی ماوە، سەردانی دامودەزگاكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار و شوێنەوار بكەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكە سوودمەندبن، بەپێچەوانەوە دوای وادەی دیاریكراو، هیچ داشكاندێك نایانگرێتەوە و بڕیارەكەش درێژناكرێتەوە.

هاوكات دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاگاداركراونەتەوە لە ماوەی ئەو 12 ڕۆژەی لەبەردەم بڕیارەكەدا ماوە، پێویستە بە هەموو شێوەیەك ئاسانكاری بۆ هاوڵاتییان بكەن كە مامەڵەی گەڕاندنەوەی قەرزەكانیان و سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوون دەكەن.

بابەتی پێشتر

نایف كوردستانی ئازادكرا

بابەتی دواتر

مباپێ: زۆر بیرم كردەوە و بژاردەی من لەكۆتایدا مانەوە بوو لە فەرەنسا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبووەوە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share